Kitn Podcast

Follow Kitn Podcast
Share on
Copy link to clipboard

پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن؛ لەم پۆدکاستە گوێبیستی دوایین هەواڵ و زانیاری و بابەتە تەکنەلۆژییەکان دەبن و هەرجارەو تەوەرێکی دیاریکراو لەبواری تەکنەلۆژیادا تاوتوێ دەکرێت.

Kitn.net


    • Aug 11, 2021 LATEST EPISODE
    • infrequent NEW EPISODES
    • 40m AVG DURATION
    • 19 EPISODES


    Search for episodes from Kitn Podcast with a specific topic:

    Latest episodes from Kitn Podcast

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن - ئەڵقەی 20 - بەرهەمە نوێیەکانی شاومی و سامسۆنگ - می میکس 4 و گالەکسی زێد فۆڵد 3 و زیاتریش ...

    Play Episode Listen Later Aug 11, 2021 26:56


    لەم ئەڵقەیەدا بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ و شاومی خراونەتە بەرباس Mi Mix 4 Mi Pad 5 Galaxy Z Fold3 Galaxy Z Flip3 Galaxy Watch4 Galaxy Buds2 بیرتان نەچێت دەتوانن لەسەر AnchorFM و Apple Podcasts و Google Podcasts بیسەری پۆدکاستەکەمان بن بە ناوی Kitn Podcast

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 19 - گرنگترین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیا + هەواڵی ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆنییەتی ناسینەوەیان

    Play Episode Listen Later Feb 9, 2020 35:42


    لەم ئەڵقەیەدا گرنگترین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیا خراونەتە بەرباس، لەوانە: گالەکسی ئێس ٢٠ و می ١٠ و مۆبایلە چەماوەکەی مۆتۆرۆلا و زیاتریش... تەوەری دووەم بریتییە لە هەواڵە ساختەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆنییەتی ناسینەوەیان. بیرتان نەچێت دەتوانن لەسەر AnchorFM و Apple Podcasts و Google Podcasts بیسەری پۆدکاستەکەمان بن بە ناوی Kitn Podcast

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 18 - گرنگترین نمایشکراوە تەکنەلۆژییەکانی پێشانگای CES 2020

    Play Episode Listen Later Jan 14, 2020 46:59


    لەم ئەڵقەیەدا گرنگترین نمایشکراوە تەکنەلۆژییەکانی پێشانگای CES 2020 دەخەینە بەرباس. سامسۆنگ و سۆنی و ئێچ پی و دێڵ و ئەیسەر و زیاتریش بەرهەمی ناوازەیان نمایشکردووە. بیسەرمان بن تا ئاشنابن بە بەرهەمە نوێیەکانی ئەم کۆمپانیایانە. بیرتان نەچێت دەتوانن لەسەر AnchorFM و Apple Podcasts و Google Podcasts بیسەری پۆدکاستەکەمان بن بە ناوی Kitn Podcast

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 17 – تایبەت بە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەی ئەپڵ (2019-9-10) iPhone 11 و زنجیرەی پێنجەمی Apple Watch و iPad 7 و زیاتریش...

    Play Episode Listen Later Sep 13, 2019 46:43


    لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، کە ئەڵقەی 17ـیە، ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەی ئەپڵ (2019-9-10) کە iPhone 11 و زنجیرەی پێنجەمی Apple Watch و iPad 7 و چەند خزمەتگوزاریەکی تری ڕاگەیاندن. هەروەک تێروانین و سەرەنجەکانی ئێمە لەسەر بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ. تەوەری یەکەم: لە خولەکی ٠٠:١٠ دەست پێدەکات تەوەری دووەم: لە خولەکی ٢٥:٢٤ دەست پێدەکات بەستەری پەڕی Kitn Moments: Facebook.com/kitnmoments بەستەری گشت هەواڵەکانی تایبەت بە کۆنگرەی ئەپڵ (١٠-٩-٢٠١٩): ئەپڵ iPhone 11 Pro و Pro Max ـی بە 3 دانە کامێرا و نرخی دەستپێکی 999$ ـەوە ڕاگەیاند ئەپڵ iPhone 11 ـی بە 2 دانە کامێرا و چەند ڕەنگێکی نوێ و نرخی دەستپێکی 699$ ـەوە ڕاگەیاند ئەپڵ زنجیرەی پێنجەمی لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە ڕوونمای Always-on و نرخی دەستپێکی 399$ ـەوە ڕاگەیاند ئەپڵ حەوتەمین نەوەی iPad ـی بە قەبارەی 10.2 ئینج و نرخی دەستپێکی 329$ ـەوە ڕاگەیاند ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری Apple Arcade ـی ئاشکراکرد ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری Apple TV Plus ـی ئاشکراکرد ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکانی iOS 13.0 و iOS 13.1 ـی ئاشکراکرد ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iPadOS 13 ـی ئاشکراکرد مۆبایلی iPhone 11 Pro خاوەنی وایەری بارگاویکردنەوەی جۆری USB-C بۆ Lightning دەبێت دەتوانن لەسەر AnchorFM و Apple Podcasts و Google Podcasts بیسەری پۆدکاستەکەمان بن بە ناوی Kitn Podcast

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 16 – مشتومڕەکان دەربارەی FaceApp + کاریگەریی یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر منداڵان و ناساندنی پۆدکاستێکی کوردی ئین

    Play Episode Listen Later Jul 28, 2019 49:38


    لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، کە ئەڵقەی 16ـیە، تاوتوێی دوایین هەواڵەکانی ئایتی و مشتومڕەکان دەربارەی Faceapp، و کاریگەریی یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر منداڵان و ناساندنی پۆدکاستێکی کوردی ئینگلیزی دەکەین و دەخەینە بەرباس. کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Mp3 بۆ سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی بەبێ هێڵی ئینتەرنێت گوێی لێ بگریت، داگرتن. تەوەری یەکەم: لە خولەکی ٠٠:٥٧ دەست پێدەکات تەوەری دووەم: لە خولەکی ١٩:٤٦ دەست پێدەکات تەوەری سێیەم: لە خولەکی ٣٠:٠٨ دەست پێدەکات تەوەری چوارەم: لە خولەکی ٤٧:٣٣ دەست پێدەکات بەستەرەکانی ئەم ئەڵقەیە: بەستەری ڤیدیۆیی تێد تۆکی ئاماژە پێکراو لە پۆدکاستەکە. کرتە بکە. https://www.youtube.com/watch?v=FktsFcooIG8 بەستەری توێژینەوەکانی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان. کرتە بکە. https://www.raisesmartkid.com/3-to-6-years-old/4-articles/34-the-good-and-bad-effects-of-video-games بەستەری پۆدکاستی LDC بۆ فێربوونی زمان و پەرەپێدان. کرتە بکە. https://anchor.fm/uorldc/

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 15 – تایبەت بە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەی Apple WWDC2019 و تەختەکلیلی کوردی بۆ iOS13 و زیاتریش…

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 45:47


    لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، کە ئەڵقەی 15ـیە، تاوتوێی ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەی Apple WWDC2019 و زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی بۆ iOS 13 دەکەم، و زیاتریش دەخەمە بەرباس. بفەرموون لە خوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکە بن، یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Mp3 بۆ سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی بەبێ هێڵی ئینتەرنێت گوێی لێ بگریت، داگرتن. بەگەڕخەری دەنگی00:0000:00دووگمەی سەرەوە/خوارەوە بەکاربهێنە بۆ زیادکردن و کەمکردنەوەی دەنگ. بەستەری بەرهەمە گرانبەهاکانی کۆمپانیای Boxx https://www.boxx.com

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 14 – دۆخی هواوەی و هۆکارەکان + پێشبینییەکانمان بۆ کۆنگرەی Apple WWDC2019 و زیاتریش…

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 27:13


    لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، کە ئەڵقەی ١٤ـیە، دۆخی هواوەی لە ئێستادا و دوایین گۆڕانکارییەکان، و پێشبینییەکانمان بۆ کۆنگرەی Apple WWDC2019 و زیاتریش خستووەتە بەرباس. هەروەک لە کۆتایی پۆدکاستەکە و سێیەم تەوەرەم لەم ئەڵقەیە بابەتێکی گرنگم خستووەتە بەرباس ئەویش تاوتوێکردنی ڕاپۆرتێکە دەربارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا و ئاماری سەرسوڕهێنەر لەم بارەیەوە. بفەرموون لە خوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکە بن، یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Mp3 بۆ سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی بەبێ هێڵی ئینتەرنێت گوێی لێ بگریت، داگرتن. تەوەری یەکەم: لە خولەکی ٠٠:٣٢ دەست پێدەکات تەوەری دووەم: لە خولەکی ١٢:٤٢ دەست پێدەکات تەوەری سێیەم: لە خولەکی ١٩:٤٥ دەست پێدەکات بەستەری دوو ڤیدیۆیی پەیوەندیدار بە تەوەری وەشانی نوێی ویندۆز ١٠

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 13 – پوختەی کۆنگرەی Microsoft Build 2019 و Google IO 2019 و چەند ئامۆژگاریەک بۆ دروست بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ منداڵان

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 47:41


    مایکڕۆسۆفت لە ڕێکەوتی ٦-٥ کۆنگرەی پەرەپێدەرانی خۆی بە ناوی Build2019 گرێدا، و بە دوایدا گووگڵیش لە ڕۆژی ٧ی ٥ کۆنگرەی خۆی بە ناوی Google I/O 2019 بەست. هەر یەکەیان دوایین بەرەوپێشچوون و تەکنەلۆژیاکانی خۆیان خستەڕوو. منیش لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن پوختەی هەردوو کۆنگرەکە و گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانم باسکردووە. هەروەک لە کۆتایی پۆدکاستەکە و سێیەم تەوەرەم لەم ئەڵقەیە بابەتێکی گرنگم خستووەتە بەرباس ئەویش دروست بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە و ئامۆژگاریم بۆ دایک و باوکان لە چاودێریکردنی منداڵەکانیان لە کاتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا خستووەتە ڕوو. بفەرموون لە خوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکە بن، یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Mp3 بۆ سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی بەبێ هێڵی ئینتەرنێت گوێی لێ بگریت، داگرتن. تەوەری یەکەم: لە خولەکی ١:٣٨ دەست پێدەکات تەوەری دووەم: لە خولەکی ٢٢:٠٠ دەست پێدەکات تەوەری سێیەم: لە خولەکی ٤٥:٤٠ دەست پێدەکات

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 12 – تاوتوێکردنی دوایین ڕاگەیاندراوەکانی ئەپڵ و هواوەی

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 29:19


    لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ئەپڵ و هواوەی کۆنگرەیان بەست و چەند خزمەتگوزاری و بەرهەمیان نمایشکرد. لە ئەڵقەی ئەم جارەدا دوایین هەواڵەکانم لەم بارەیەوە تاوتوێ کردووە و لەگەڵیشیدا بە پوختی ئاماژەم دیاردەیەکی ناشیرین کردووە لەسەر وێب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی، ئەوانیش: دوایین خزمەتگوزارییە ڕاگەیاندراوەکانی ئەپڵ دوایین بەرهەمە ڕاگەیاندراوەکانی کۆمپانیای هەواوەی؛ هواوەی پی ٣٠ و پی ٣٠ پڕۆ سەرەنجێک لەسەر کۆپیکردنی بابەتەکانی کەی ئای تی ئێن و بڵاوکردنەوەیان بەبێ سەرچاوە بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 11 – دوایین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیا + کۆمێنتی نەشیاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان + ئاوڕێک لە ویکیپیدیایی کوردی

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 35:03


    هەفتەیەکی سەرقاڵی تەکنەلۆژیا وا تێدەپەڕێت و چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری ڕوویاندا و بەرهەمی نوێ نمایشکراون. لە ئەڵقەی ئەم جارەدا دوایین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام تاوتوێ کردووە و لەگەڵیشیدا دوو تەوەرم خستووەتە بەرباس، ئەوانیش: نوسینی کۆمێنتی نەشیاو و چەند سەرەنجێک ئاوڕدانەوەیەک لە ویکیپیدیای کوردی و چەند سەرەنجێک بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، و بە تایبەتیش دەرچوانی زمانی ئینگلیزی و وەرگێران. بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی 10 – هەڵمەتی پشتگیری لە زمانی کوردی و تاوتوێکردنی بابەتە بێ سەرچاوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 23:20


    لە دوای دابڕان بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە پێشکەشکردنی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن، ئەمجارە لە ئەڵقەی 10 هاتمەوە خزمەتتان. لەم پۆدکاستەدا دوو تەوەرم خستووەتە بەرباس، ئەوانیش: هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی و بنبڕکردنی بیانووی تەختەکلیلی کوردیم نییە. بابەتە بێ سەرچاوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چاوەشەکردنی خەڵک بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت لەسەر ئەو تۆڕانە. بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کرتە بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٩ – تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی باش چین؟ بۆچی تێلەگرام بەکاربهێنم؟

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 70:20


    لە پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٩ – سۆران عەلی و سەردار عبدالله لەم پۆدکاستە تیشکیان خستە سەر نوێترین هەواڵی هەفتە و تاوتێکردنیان پاشان گفتوگۆیان لەسەر هەریەکە لە دوو تەوەری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی باش چین و بۆچی تێلەگرام بەکاربهێنم کرد. ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کلیک بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٨ – تایبەت بە تاوتوێکردنی هەواڵەکانی پێشانگای کۆنگرێسی جیهانی مۆبایل MWC2017

    Play Episode Listen Later Jun 9, 2019 74:27


    لە پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٨ – سۆران عەلی و سەردار عبدالله ئەم پۆدکاستەیان تایبەتکرد بە هەواڵەکانی MWC2017 و تاوتوێکردنیان. ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کلیک بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە

    mwc2017
    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٧ – نوێترین هەواڵ، جەیلبرەیک چییە؟ سود و زیانەکانی چین و چۆن کۆمپیوتەرێکی باش بکڕم…

    Play Episode Listen Later Jun 8, 2019 58:15


    لە پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – ئەڵقەی ٧ – سۆران عەلی و سەردار عبدالله تاوتوێی چەند هەواڵێکی گرنگی هەفتە و جەیلبرەیک چییە؟ سود و زیانەکانی چین و چۆن کۆمپیوتەرێکی باش بکڕم کرد. ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بفەرموون لەخوارەوە گوێبیستی پۆدکاستەکەبن یان کلیک بکە بۆ داگرتنی پۆدکاستەکە:

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – زنجیرەی ٦ – نوێترین هەواڵ، پۆدکاست چییە؟ و هەروەها لۆگۆ چییە... هتد

    Play Episode Listen Later Feb 12, 2017 45:18


    لە پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – زنجیرەی ٦ – سۆران عەلی و سەردار عبدالله تاوتوێی چەند هەواڵێکی گرنگی هەفتە و پۆدکاست چییە؟ بۆچی ئێمەش پۆدکاست دەکەین و هەروەها لۆگۆ چییە؟ تایبەتمەندییەکانی لۆگۆیەکی سەرکەوتوو چین. ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بفەرموون گوێبیستی پۆدکاستەکە بن

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – زنجیرەی ٥ – ئەندرۆید نوگەت، حکومەتی ئەلیکترۆنی و ...هتد

    Play Episode Listen Later Feb 4, 2017 44:32


    لە پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن – زنجیرەی ٥ – سۆران عەلی و سەردار عبدالله تاوتوێی چەند هەواڵێکی گرنگی هەفتە و توێژینەوەیەکی کەی ئای تی ئێن لەسەر ئەندرۆید نوگەت، حکومەتی ئەلیکترۆنییان کرد و ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بفەرموون گوێبیستی پۆدکاستەکەبن

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن - زنجیرەی ٤ - كتێبی چاپکراو یان کتێبی ئەلیکترۆنی، کامیان باشترن؟

    Play Episode Listen Later Jan 31, 2017 34:00


    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن - زنجیرەی ٤ - كتێبی چاپکراو یان کتێبی ئەلیکترۆنی، کامیان باشترن؟ ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە لەلایەن سەردار عبدالله و سۆران عەلی و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بەهیوای ئەوەی سود لە ڕێنمایی و زانیارییەکانی ئەم زنجیرەیە وەرگرن.

    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن - زنجیرەی ٣ - ئیمەیڵ و هەندێک ڕێنمایی

    Play Episode Listen Later Jan 30, 2017 23:05


    پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن - زنجیرەی ٣ - ئیمەیڵ و هەندێک ڕێنمایی ئەم پۆدکاستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیسبووک پێشکەشکراوە لەلایەن سەردار عبدالله و دواتر دەستکاری کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە و لێرە بەرزکراوەتەوە. بەهیوای ئەوەی سود لە ڕێنمایی و زانیارییەکانی ئەم زنجیرەیە وەرگرن.

    جیاوازی نێوان وەشانی Alpha - Beta - Official

    Play Episode Listen Later Jan 22, 2017 11:09


    ئەم پۆدکاستە پێش ساڵێک لەمەوبەر لە کەناڵی کەی ئای تی ئێن لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و ئێستاش لێرە بڵاوی دەکەینەوە و دەربارەی جیاوازی نێوان وەشانەکانی ئەلفا و بەیتا و فەرمییە.

    Claim Kitn Podcast

    In order to claim this podcast we'll send an email to with a verification link. Simply click the link and you will be able to edit tags, request a refresh, and other features to take control of your podcast page!

    Claim Cancel