لازۆس کەیڤ پۆدکاستێکە لە لایەن ڤڤد ڤژنسەوە بەرهەمدەهێندرێت و بڵاو دەکرێتەوە کە هەووڵمان ئەوەئە زۆرترین زانیاری لەبارەی زۆر بابەتەوە پێشکەش بە گوێگرەکانمان بکەین بە زمانی کوردی، هیوادارین ئێوەش پۆدکاستەکەی ئێمەتان بە دڵبێت
نازانم هۆکار و کێشەکە چیە بەڵام زۆرینەی کاتەکان کە من گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک دەکەم بابەت دەچێتەوە سەر کلتور ئەمجارەش وەک هەموو جارێک لەگەڵ ئاهەنگ باسی زۆر بابەتی بەسوود کرا بەڕاستی دنیا بینینی ئاهەنگ جیاوزیەکی تەواوی هەیە لەگەڵ خەڵکی تر
من و سام هەردووکمان زۆر حەزمان لە کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر زۆر بابەت و شتی جیاواز بۆ ئەم ئەڵقەیە بەبێ هیچ ئەمادە کاریەک وتمان پۆدکاستێک ئەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەبێت
دووبارە لەگەڵ ڕامتین دانیشتینەوە و قسەمان لەسەر ئەو شتانە کرد کە دەهاتن بە مێشکماندا.
د.محمد تەها حوسێن نوسەر و سایکۆلۆجست کە بە کتێب و نوسراوەکانی واتلێ دەکات دووبارە بیر لە ژیان بکەیتەوە، ئەمرۆ توانیم لەگەڵیدا بنیشم و چەند پرسیارێک ئاراستەی بکەم، هیوادارم بە دڵتان بێت
توانیم لەگەڵ پارێزەری ڕاوێژکار یاسین وەلی حەداد دابنیشم و چەندپرسیارێکی یاسای سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مافەکانی ئافرەت ئاراستە بکەم هیوادارم بەدڵتان بێت
حەمە هاورێیەکی خۆشەویستی خۆمە و بۆ چەند ساڵێک بەیەکەوە ئیشمان کردوە، ئەویش لە کارەکەی خۆیدا پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بۆیە حەزم کرد هەندێک قسەی لەگەڵ بکەم دەرباری شیکردنەوەی زانیاری
ڕێبوار سیوەیلی نوسەرێکی زۆر بەتوانیە بەتایبەت لە بواری فەلسەفە وە زۆر دەمێکە ئەو حەزەم هەبوا کەوە ڕۆژێک شانسی ئەوەم هەبێت کە بتوانم لەگەڵی دابنیشم و گفتوگۆیەک بکەین. وە دڵ خۆشم کە توانیم لەم پۆدکاستەمدا میوان داری بکەم و هەندێک باسی فەلسەفە بکەین
ئاڤان جاف وەک میداکارێک و چالاکڤانێکی مافەی مرۆڤ قسە لەسەر پرۆژە یاسای سنوردارکردنی سۆشیەڵ میدیا و چەندین بابەتی تری گرنگ دەکات لەم پۆدکاستەدە، هیوای کاتێکی بەسوود.
سامان ناسح یەکێکە لەو بیزنس مانانەی کە هەمووکات لەگەڵ هەموو پێشکەوتنەکانی جیهاندا دەروات وە کاتێک بیرۆکەیەکی نوێ لەجیهان دروست دەبێت سامان بە ئێرە کردن بۆ دەکات.
گرافیک دیزاینەرێکی شاز و گەنجێک کە من دڵخۆشم بەوەی کە ئەیناسم و بەیەکەوە ئێش ئەکەین، ڕامتین یەکێکە لەو کەسانەی زانیاریەکی زۆری هەیە لۆ زۆر بابەتی جیاواز و خۆش و گرنگ بۆیە گرنگە گوێ لەم پۆدکاستە بگرن
بەرای من مامۆستا پایەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگا وە دەتوانن هاندەرێکی گەورە بن بۆ کۆمەڵگایەکی دروست، بۆیە حەزم کرد یەکێک لەو مامۆسایانە تان پێ بناسێنم کە لە لای من زۆر گرینگن کە لەچواردەوریشمان بن یەکێک لەوانە مامۆستای وانەی ئینگلیزیەکەمە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر مامۆستا ئیدریس تاهیر
ژیلە ئەڕواتەوە بۆ سلێمانی و کاتی هاتنەوەی بۆ هەولێری دیار نیە بۆیە پێم باش بوو پێش ئەوەی بڕواتەوە دوو ئەڵقەی تری پرۆگرامی ئەزانیت ریکۆرد بکەم لەگەڵی و دانیشین تۆزێک قسەی زلیش بکەین، هیوادارم ئەم ئەڵقە لەپر دروست بووەتان بەدڵ بێت
هێرۆ سەباح مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆوپێشتریش مامۆستای هونەری ئۆریتمی بوو لە ئەڵمانیا (هونهری ئۆیریتمی به شێوهیهکی سهرهکی کارده کات لهسهر موزیک و زمان. زمانیش مهبهست له هونهری شیعرو پهخشان و چیرۆکه. ئهرکی ئهم بهشهی ئۆیریتمی بریتییه له بهرجهستهکردنی زمان و موزیك به هۆی جووڵهی جهستهی مرۆڤهوه لهڕێگهی سەمای ئۆیریتمیست)لەگەڵ ئەمەشدائوریتمی رۆڵەکی گرنگی هیە لە بواری پەروەردە بۆ بنیادنانی کۆمهڵگایهکی بههێز و تهندروست، ئهمهیش لهڕێگای دروستکردنی مرۆڤێکی دروست و بهسوود بۆ خۆی و کۆمهڵگاکهی
یەکەم پۆدکاس کە کردم حەزم کرد لەگەڵ ڕێشانا بێت چونکە رەفیقێکی کۆنمە و لە هەمان بواری خۆما ئیشەکات و ئیشەکانیشی تا ئێستا زۆر بەسەرکەوتویی کردوە، هیوادارم بەدڵتان بێت